2008/4/19,04:52

سـوتـفـەی گــریـان

رۆژی سوتفە سواری پاس بووم

 گوڵم بینیم کە تۆی تیا بووی

 لە کوشنەکەی دواوی دواوە

 بە شەرمەوە دانیشتبووی

لەگەڵ یەکەم ئاورم بۆت

ئەو ژنەی دواوەم ووتی چی بوو

 هەستم نەکرد کە فرمێسکم

 لەسەر دەستی تکەی کردبوو

ئاگام لێت بوو پێت ناخۆش بوو

تۆش بۆ من خۆت پێ نەگیرا

بە نابەدڵی دەنگت هەڵبری

دا ئەبەزم لێرەیا

منیش ویستم لە دوای تۆوە

پەلە بکەم و دابەزم

وەک من پەلە و پەلەتریش

 ئەو ژنەی دواوە دەستی گرتم

ووتی کورم لەسەر دەستم

فرمێسکی تۆ دیارە حەقە

 بەس لە دەستی ئەو کیژەی رۆی

 بە ناحەقی دیار بوو ئەڵقە

بە تاسەوە وتم ئێمە

 خۆشەویستی یەکتری بووین

 ئەو مەسیح و من موسوڵمان

 بە یاسای دین بۆ یەک نەبووین

نووسینی: ‌ **دانـــا** چینی: دیاری نه‌کراو | (1) بۆچوون | بۆ که‌سی‌تر

تێبینی تۆ ؟
بۆچوون:

کۆمێنتی بێ‌ناو
دەست و پەنجەکانت خۆش بەهیوای سەرکەوتنی بەردەوام بەرهەمی زیاتر
نووسینی: توانا ڕێکه‌وتی 01:11, 2008/4/20 | Link | |