2008/4/18,19:41

دوو دڵـی ئـینـجـانـە

كێ بەقەت تۆ منى ئەوێ

دڵت وەك ديارى ناردووە

لەگەڵ دڵم له ئـینـجـانـەى

ژوورەکەمدا هەڵم گرتووە

هەموو رۆژێک بە وریایی

 ئـینـجـانـەكه ئەسرمەوە

فرمێسکی چاو ئەکەم بە ئاو

بە لەپی رۆح ئەیشۆمەوە

 ئەمرۆ دایکم نەیزانیبوو

ئـینـجـانـەكەى خستبووە خوارێ

هەروەک رۆحم هەستی پێ بکا

 زوو چومەوە بۆ ماڵێ

لە سوچێکی ژوورەکەمدا

 شەرمەزار بووم بە دیارتەوە

 چی لە ئاستی دڵتا بڵێم

 کە بێ خەمیم لێ کردووە !

 هەرچۆنێک بوو دڵت ووتی

لە خەسوەکەی خۆمەوە بووە

 هەرچەند دڵمی نەبینیوەو

بە دەستی ئەنقەست نەبووە

 هێمن و ناسک چرپانمە گوێی

 دایکە پر میهرو سۆزەکەم

ئەمرۆ دڵم وردو خاش بوو 

بۆ ئـینـجـانـەى ناو ژورەکەم

بە سۆزێکی بێ وەسفەوە

 باوەشێکی بۆ کردمەوە

ووتی لە لای گۆزەکارێک

بە دڵی خۆت ئەیکرمەوە

 دوای گفتوگۆش فرمێسکی سپی

 ئەم دوو چاوەم دەرنەئەچوو

کەچی دایکم هەر تێنەگەشت

ئـینـجـانـەكە دڵی (( زین ))بوو

نووسینی: ‌ **دانـــا** چینی: دیاری نه‌کراو | (0) بۆچوون | بۆ که‌سی‌تر

تێبینی تۆ ؟
بۆچوون: