حـيـكايـەتـە مـوزعيـجـەكـە
لە پێش ئەوەی کە عاشق بم
بە ئەفسونی خۆشەویستی و
سیحرەکانی نیگای كالى پر کچانە
بە باپیرم ئەوت من گەرەکمە لە تۆی زانا
حیکایەتی منالانە
پالەوانی حیکایەتیش قەت دیار نەبوو
نەم ئەزانی خەوی من بوو بە دیاریەوە
یان هیلاک بونی دەمی باپیرم بوو
ئێستا عەشقت ئەمباتەوە
بەرەو یادی حیکایەتە موزحیجەکەى مێشولە
رۆژێ دەلێت تۆم خۆش ئەوێ
وەک پەپولەی ناو گولزارێ
رۆژێ ئەلێت سوبحانەللە
چۆن ئەیبەستی بۆم بوختانێ
جارێک دەلێت هاوسەرەکەم
ناوی کۆرپەی عەشقم بنێ
جارێک دەلێی هەر نایبینی
دەستت تارای من لابەرێ
گەلی ئاسان لێت تێئەگەم
نیگاکانت پر گالتەیە
بە چاوێکت پێئەکەنی و
ئەو چاوەی تر دێوانەیە
ساویلکەش نیم لە ئاست عەشقت
وەک حیکایەت مێشولەیە
بەس دواچەک و دوا تۆلەشم
من پێت ئەلێم خوا گەورەیە