2008/5/9, 12:47

<<<<>>>>

نووسینی: ‌ **دانـــا** چینی: دیاری نه‌کراو | (0) بۆچوون | بۆ که‌سی‌تر
2008/5/9, 12:32

<<<

نووسینی: ‌ **دانـــا** چینی: دیاری نه‌کراو | (0) بۆچوون | بۆ که‌سی‌تر
2008/4/19, 04:52

سـوتـفـەی گــریـان

رۆژی سوتفە سواری پاس بووم

 گوڵم بینیم کە تۆی تیا بووی

 لە کوشنەکەی دواوی دواوە

 بە شەرمەوە دانیشتبووی

لەگەڵ یەکەم ئاورم بۆت

ئەو ژنەی دواوەم ووتی چی بوو

 هەستم نەکرد کە فرمێسکم

 لەسەر دەستی تکەی کردبوو

ئاگام لێت بوو پێت ناخۆش بوو

تۆش بۆ من خۆت پێ نەگیرا

بە نابەدڵی دەنگت هەڵبری

دا ئەبەزم لێرەیا

منیش ویستم لە دوای تۆوە

پەلە بکەم و دابەزم

وەک من پەلە و پەلەتریش

 ئەو ژنەی دواوە دەستی گرتم

ووتی کورم لەسەر دەستم

فرمێسکی تۆ دیارە حەقە

 بەس لە دەستی ئەو کیژەی رۆی

 بە ناحەقی دیار بوو ئەڵقە

بە تاسەوە وتم ئێمە

 خۆشەویستی یەکتری بووین

 ئەو مەسیح و من موسوڵمان

 بە یاسای دین بۆ یەک نەبووین

نووسینی: ‌ **دانـــا** چینی: دیاری نه‌کراو | (1) بۆچوون | بۆ که‌سی‌تر
2008/4/19, 04:39

درۆی بـورجـەکـەم

  دوو هەفتە بوو من بێ یار بوم

تاسە سەودای دڵمی ئەکرد

بورجەکەشم بە تەڵسەوە

یەک پێشبینی بۆ دڵ دەرکرد

ئەی ووت سبەی یار ئەبینی

 خۆت مەخەرە حاڵی مردوو

سبەی رۆشتوو یارم نەدی

 ووتم بورجم درۆت فەرموو

نووسینی: ‌ **دانـــا** چینی: دیاری نه‌کراو | (0) بۆچوون | بۆ که‌سی‌تر
2008/4/19, 04:22

*****

خۆشەویستی تۆ مۆرێکە

لە پەردەی دلم دراوە لە سوچێکا

 موعجیزەیە ئەو مۆرەی تۆ

خۆ رۆژانە هەزاران جار دل  ماچ ئەکا

نە بەغەم کال ئەبێتەوە نە کچێ تر ئەتوانێ تەزویری کا

نووسینی: ‌ **دانـــا** چینی: دیاری نه‌کراو | (0) بۆچوون | بۆ که‌سی‌تر
2008/4/18, 19:41

دوو دڵـی ئـینـجـانـە

كێ بەقەت تۆ منى ئەوێ

دڵت وەك ديارى ناردووە

لەگەڵ دڵم له ئـینـجـانـەى

ژوورەکەمدا هەڵم گرتووە

هەموو رۆژێک بە وریایی

 ئـینـجـانـەكه ئەسرمەوە

فرمێسکی چاو ئەکەم بە ئاو

بە لەپی رۆح ئەیشۆمەوە

 ئەمرۆ دایکم نەیزانیبوو

ئـینـجـانـەكەى خستبووە خوارێ

هەروەک رۆحم هەستی پێ بکا

 زوو چومەوە بۆ ماڵێ

لە سوچێکی ژوورەکەمدا

 شەرمەزار بووم بە دیارتەوە

 چی لە ئاستی دڵتا بڵێم

 کە بێ خەمیم لێ کردووە !

 هەرچۆنێک بوو دڵت ووتی

لە خەسوەکەی خۆمەوە بووە

 هەرچەند دڵمی نەبینیوەو

بە دەستی ئەنقەست نەبووە

 هێمن و ناسک چرپانمە گوێی

 دایکە پر میهرو سۆزەکەم

ئەمرۆ دڵم وردو خاش بوو 

بۆ ئـینـجـانـەى ناو ژورەکەم

بە سۆزێکی بێ وەسفەوە

 باوەشێکی بۆ کردمەوە

ووتی لە لای گۆزەکارێک

بە دڵی خۆت ئەیکرمەوە

 دوای گفتوگۆش فرمێسکی سپی

 ئەم دوو چاوەم دەرنەئەچوو

کەچی دایکم هەر تێنەگەشت

ئـینـجـانـەكە دڵی (( زین ))بوو

نووسینی: ‌ **دانـــا** چینی: دیاری نه‌کراو | (0) بۆچوون | بۆ که‌سی‌تر
2008/4/3, 18:23

ئـــاوێـنــه

 

خۆ من ئەزانم كە شيعرەكانم

كردە ديوانێک بلاوكرايەوه

دەستيان ئەگرى بۆ ناو جانتاکەت 

لە مالی خۆتان ئەیان خوێنیەوە  

پاشان لە راستیان بە رقدا ئەچی

 حەز ئەکەی یەک یەک بیانسوتێنی

 بەلام هەرچی ئەکەی خيرەت نيە

چونكه ئاوێنەی  خۆتیان تیا ئەبینی


نووسینی: ‌ **دانـــا** چینی: دیاری نه‌کراو | (0) بۆچوون | بۆ که‌سی‌تر
2008/4/2, 20:47

حـيـكايـەتـە مـوزعيـجـەكـە

لە پێش ئەوەی کە عاشق بم

 بە ئەفسونی خۆشەویستی و

سیحرەکانی نیگای كالى  پر کچانە

بە باپیرم ئەوت من گەرەکمە لە تۆی زانا

حیکایەتی منالانە

پالەوانی حیکایەتیش قەت دیار نەبوو

 نەم ئەزانی خەوی من بوو بە دیاریەوە

 یان هیلاک بونی دەمی باپیرم بوو

ئێستا عەشقت ئەمباتەوە

بەرەو یادی حیکایەتە موزحیجەکەى مێشولە

رۆژێ دەلێت تۆم خۆش ئەوێ

وەک پەپولەی ناو گولزارێ

 رۆژێ ئەلێت سوبحانەللە

چۆن ئەیبەستی بۆم بوختانێ

 جارێک دەلێت هاوسەرەکەم

 ناوی کۆرپەی عەشقم بنێ

جارێک دەلێی هەر نایبینی

دەستت تارای من لابەرێ

گەلی ئاسان لێت تێئەگەم

نیگاکانت پر گالتەیە

 بە چاوێکت پێئەکەنی و

 ئەو چاوەی تر دێوانەیە

ساویلکەش نیم لە ئاست عەشقت 

وەک حیکایەت مێشولەیە

 بەس دواچەک و دوا تۆلەشم

من پێت ئەلێم خوا گەورەیە

 

نووسینی: ‌ **دانـــا** چینی: دیاری نه‌کراو | (0) بۆچوون | بۆ که‌سی‌تر